
بەغدا - INA
سەرۆکی دەستەی حه‌شدی شه‌عبی ، فالح فه‌یاز، ئەمڕۆ هەینی، پشتڕاستی کردەوە کە حه‌شدی شه‌عبی گەلی عێراق بێهیوا ناکات لە وەستانەوە بەرامبەر هەر پیلانگێڕییەک، ئاماژەی بەوەشکرد کە حه‌شدی شه‌عبی دامەزراوەیەکی کارلێککارانەیە کە خزمەت بە خەڵک دەکات وهەمیشە لە پەیوەندیدایە لەگەڵیان.
فه‌یاز لە میانی بەشداریکردنی لە یەکەمین کۆنفرانسی ناوەندی سکاوتەکانی (كه‌شافه)ی حه‌شدی شه‌عبی ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكرده‌وه " حه‌شدی شه‌عبی پڕین لە هیوا کاتێک دەبینین گەنجان کارلێک لەگەڵ حه‌شدی شه‌عبییدا دەکەن"، ئاماژەی بەوەشکرد "بزووتنەوەی سکاوتەکان بەشدارە لە دروستکردنی هاوڵاتییەکی باش و کێشانی بەها نیشتمانییەکان."
فه‌یاز ئاماژەی بەوەشکرد، "هەندێک هەوڵدەدەن کلتوری شکست و داڕمان بخەنە بازاڕەوە"، وتیشی "هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی دامەزراوەیەکی کارلێککارانەن کە خزمەت بە خەڵک دەکەن و هەمیشە لە پەیوەندیدایە لەگەڵیان".