وەزیری ناوخۆ لە دیالەوە ئاڕاستەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران دەكات

ئەمنی
  • 30-01-2025, 17:12
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای دیالە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، ئاڕاستەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەچوارچێوەی زنجیرەیەك گەشت و سەردان كە لەلایەن وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، و وەفدی یاوەری ئەنجامدراوە، وەزیر سەردانی فەرماندەیی پۆلیسی دیالەی كرد، و گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی كورت بوو لەسەر گرنگترین ئەركەكان لەلایەن فەرماندەیی پۆلیسی دیالە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزیری ناوخۆ كۆبوونەوەیەكی لە بارەگای فەرماندەیی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەری ئەمنی ئەنجامدا، ئاڕاستەی كۆمەڵێك ڕاسپاردەی گرنگی كرد كە دەبێتە هۆی باشتركردنی كارەكانی فەرماندەیی، جگە لە دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی دیالە و ئامادەكارییەكی گونجاو بۆ دەستبەسەرداگرتنی مەلەفی ئەمنی پارێزگاكە لە ماوەی ئەمساڵدا.
    بەپێی بەیاننامەكە، وەزیر جەختیكردەوە: كە بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ نەهێشتنی كارەساتی ماددە هۆشبەرەكان و بەدواداچوونی قاچاخچیەكان و دۆزینەوەی باشترین ڕێگا بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەكان و دۆزینەوەی چارەسەری دەستبەجێ.