عەوادی: رەتیدەكەینەوە نوێنەری حكومەت رێگری لە هەمواركردنەوەی مادەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە هەرێم كردبێت

سیاسی
  • 23-01-2025, 22:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وتەبێژی فەرمی حكومەت باسم عەوادی، ئەوەی رەتكردەوە: كە لە بەیاننامەكەی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق هاتووە، سەبارەت بەو بانگەشەیەی كە گوایە نوێنەری حكومەتی فیدراڵی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕێگری كردووە لەهەمواركردنەوەی مادەی تایبەت بە ڕێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە هەرێم لە بودجەدا.
    عەوادی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە پەرۆشی حكومەت بۆ شەفافیەت و ئاشكراكردنی پێشكەوتنی كارە جێبەجێكارەكانی بۆ هاوڵاتیان، بەتایبەتی سەبارەت بە پرسی بودجە كە پایەیەكی بنەڕەتییە بۆ جێبەجێكردنی ئەو پابەندبوونانەی لە بەرنامەی حكومەتدا هاتووە، ئێمە پابەندبوونی حكومەت دووپاتدەكەینەوە بەو هەمواركردنانەی كە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نێردراوە سەبارەت بە یاسای بودجە، كە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی لەبەرچاو گرتووە، هەروەها تەئكید لەوە دەكەینەوە كە نوێنەری حكومەت لە ئەنجومەنی نوێنەران جەختیكردەوە: لەسەر پێویستی ئەنجامنەدانی هیچ هەمواركردنەوەیەكی دیكە بۆ یاسای بودجە كە پێچەوانەی ئەو دەقانەن كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەش دەكرێن.
    هەر بە پێی بەیاننامەكە، عەوادی رونیكردەوە: لەهەمان كاتدا ئەو بابەتانە ڕەتدەكەینەوە كە لە بەیاننامەی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراقدا هاتووە، هەروەها سەرمان سوڕماوە لەو بانگەشەیەی كە گوایە نوێنەری حكومەتی فیدراڵی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕێگری لە هەمواركردنەوەی مادەی تایبەت بەڕێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی لە هەرێم كردووە.
    هەروەها جەخت لەسەر گرنگی پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق دەكەینەوە بە بڕگەكانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، لەوانەش رادەستكردنی داهاتی دارایی، چ نەوتی بێت یان نانەوتی، بۆ حكومەتی فیدراڵی، بەپێی ئەوەی لە یاساكەو بڕیاری دادگای فیدراڵی دا هاتووە.
    وتەبێژی حكومەتی عێراق دووپاتیكردەوە: پابەندبوون بەم ڕێكارانە هەنگاوێكی پێویستە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بەم مەلەفە و بەرزكردنەوەی هاوكاری نێوان هەردوولا، و حكومەتی فیدراڵی هیوادارە ئەنجومەنی نوێنەرانی بەڕێز پەلە بكات لە پەسەندكردنی هەمواركردنەكە بەپێی ئەو دەقەیەی كە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندیكردووە بۆ بەرژەوەندی عێراق،و هەموو عێراق.