
بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، جەختیكردەوە: لە هاوكاریی وڵاتانی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی بەردەوام بۆ ململانێكان، و هەروەها تەئكیدی لە ڕۆڵی سەرەكی عێراق كردەوە لە پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی ئاشتی و بەرزكردنەوەی سەقامگیری ناوچەكە.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، بەشداری لە سیمینارێكی دیالۆگدا كرد كە لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس بەڕێوەچوو، بە بەشداریی وەزیری دەرەوەی ئوردن ئەیمەن سەفدی، و وەزیری دەرەوە لە حكومەتی كاربەڕێكەری سوریا ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان نوئێل بارۆ، هەورەها وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی فەلەستین فارسین ئاغابكیان.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە سمینارەكەدا تیشكخرایە سەر تەوەری (چۆنیەتی كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) و تیایدا بەشداربووان باسیان لە دیارترین ئاستەنگە سیاسی و ئەمنییەكان كرد كە ڕووبەڕووی ناوچەكە بوونەتەوە، هاوكات جەختیان لەسەر گرنگی بەرزكردنەوەی گفتوگۆی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و گەشەسەندنی بەردەوام كردەوە.
هاوكات وەزیری دەرەوە تەئكیدی لە گرنگی هاوكاری نێوان وڵاتانی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام بۆ ململانێكانی هەنووكەییەكان كردەوە، هەروەها جەختیكردەوە: لەسەر ڕۆڵی سەرەكی عێراق لە پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی ئاشتی و بەرزكردنەوەی سەقامگیری ناوچەكە.