فەرەنسا: كۆمپانیاكانمان ئامادەن پاڵپشتی عێراق بكەن لە بوارەكانی ئاو و وزەدا

سیاسی
  • 23-01-2025, 21:08
  • +A -A

    بەغداد - INA - ئەحمەد فەراجی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق پاتریك دوریل، تەئكیدیكردەوە: كە پەیوەندییە سیاسییەكان لەگەڵ عێراقدا نایابە و پێویستیان بە بەرزكردنەوەی هاریكاری ئابووری هەیە.
    باڵیۆزی فەرەنسا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و فەرەنسا بەهێزە و لەسەر بناغەیەكی تۆكمە بنیاتنراوە، بەو پێیەی ژمارەیەك كۆمپانیای فەرەنسی لە عێراق هەن، وەك كۆمپانیای تۆتال و تالیس.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەرەڕای پەیوەندییە سیاسییە نایابەكان و هاوكارییەكان لە بوارەكانی بەرگری و ئاسایش و ڕۆشنبیری، پێویستە هاوكارییەكان لە بواری ئابووریدا زیاتر بكرێت.
    رونیشیكردەوە: فەرەنسا خاوەنی چەندین كۆمپانیای شارەزایە لە بوارە گرنگەكانی وەك پاككردنەوەی ئاو و وزە، ئەمەش دەرفەتێكە بۆ بەرزكردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاریكاری لەو بوارانەدا، و وتیشی: وڵاتەكەی هەموو هەوڵێك دەدات بۆ قووڵكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.