سەرۆك وەزیران رێنمایی دەدات بە 3 شەفت كاربكەن بۆ تەواوكردنی پرۆژەكانی كارەبا پێش هاوینی داهاتوو

سیاسی
  • 23-01-2025, 19:35
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕێنمایی دا بە 3 شەفت كاربكەن بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكانی كارەبا پێش هاوینی داهاتوو.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد، كە تەرخانكرابوو بۆ بەدواداچوون بۆ پلانی گواستنەوە و دابەشكردنی كەرتی كارەبا بۆ هاوینی داهاتوو، كە تێیدا سەرۆك وەزیران گوێی لە پێشكەشكردنێكی گشتگیر سەبارەت بە پڕۆژەكانی پلانەكە گرت كە لەلایەن وەزارەتی كارەباوە ئامادەكرابوو، لەبەر ڕۆشنایی ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی وەزیران دەریكردووە بۆ پشتگیریكردن لە بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا.
    بە گوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیرانی ڕێنمایی دا بە ئەگەری زیادكردنی وزەی هاوردەكراو لە ڕێگەی هێڵی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا، هەروەها بڕیاردرا لە گرێبەستی ئەو كۆمپانیایانەدا كە پڕۆژەكانی نۆژەنكردنەوە و جێبەجێكردنی تۆڕەكانی گواستنەوە و دابەشكردن جێبەجێ دەكەن، ئەركەكانی ئامادەكاری بۆ هاوینی داهاتوو بخرێتەڕوو.
    هاوكات سەرۆك وەزیران ڕێنمایی كرد كە پێش هاوینی داهاتوو كارەكان بە سێ شەفت بكرێت بۆ تەواوكردنی پڕۆژە پەیوەندیدارەكان، هەروەها دەسەڵاتی كشانەوە و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە بە وەزارەت بدرێت لە هەر كۆمپانیایەك كە جێبەجێكردنەكەی دواكەوت و لە ماوەی مانگێك لە بەرواری ڕەوانەكردن.
    هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ هێڵە كاتییەكانی جێبەجێكردن، سودانی ئاڕاستەی پێكهێنانی تیمەكانی كرد بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لەلایەن نوسینگەی سەرۆك وەزیرانەوە.
    هەرلە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: ساڵی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیران كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد، دیارترینیان: بڕیارەكانی (24776، 24947، و 24485)، كە سەقفی گرێبەستەكان و دەسەڵاتە داراییەكانی وەزارەتی كارەبا زیاد دەكەن؛ بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەركەكانی و دابینكردنی پێداویستییەكانی هاووڵاتیان و دەستەبەركردنی سەقامگیریی پێدانی كارەبایان.