سەرۆك كۆمار هەڵوێستی عێراق بۆ پشتیوانی لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی لیبیا دووپات دەكاتەوە

سیاسی
  • 22-01-2025, 21:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، هەڵوێستی عێراقی بۆ پشتیوانی لە یەكڕیزی  و سەروەری لیبیا و یەكپارچەیی خاكەكانی دووپات كردەوە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە داڤۆس پێشوازیكرد لە سەرۆك وەزیری لیبیا عەبدولحەمید دەبەیبە.
    لە دیدارەكەدا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی هاریكاری لەو بوارانە كرا كە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتی برا دەكات و پاڵپشتی لە چۆنیەتی گەشەپێدانیان دەكەن، هەروەك تاوتوێكردنی پێشهاتەكانی بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو. 
     هاوكات سەرۆك كۆمار هەڵوێستی عێراقی دووپاتكردەوە بۆ پشتیوانی لە یەكڕیزی لیبیا و سەروەری و یەكپارچەیی خاكەكەی.
    هەر لە میانەی دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە: لە گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریكاری هاوبەش، بە مەبەستی دروستكردنی دیدگایەكی یەكگرتوو كەچارەسەری ئاستەنگی سیاسی و ئابووریی ناوچەكە بكات و  گرنگیی بەردەوامی هەوڵەكانی دوپاتكردەوە بۆ دووركەوتنەوە لە توندوتیژی و چارەسەری ئاشتیانە بۆ ناكۆكییەكانی ئێستا و خۆ بەدوورگرتن لە هەمو پەرەسەندنێك.
    هاوكات سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد: بە پێویستی فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری ئاستی سیاسی و ئەمنی و فەرهەنگی و گەشتیاری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، جگە لە كاركردن لەسەر واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و هاوتا لیبییەكەی.
    لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی لیبیا پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ هەوڵەكان دوپاتكردەوە بۆ پەروپێدانی هاریكاری لەسەر ئەو مەسەلانەی كە كاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە هەیە و  پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچەكە لە بوارە گرنگەكاندا دوپاتكردەوە، بەتایبەتی لە كەرتی تەندروستی و ژێرخانی وڵات بۆ هێنانەدی بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا و بەهێزكردنی پەیوەندی برایەتی نێوان هەردوو وڵات .