وەزیری دەرەوە بانگهێشتی هاوتا پورتوگالییەكەی دەكات بۆ سەردانی عێراق

سیاسی
  • 22-01-2025, 21:15
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن،  بانگهێشتی پاولۆ رانگل هاوتا پورتوگالییەكەی كرد بۆ سەردانی عێراق.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، ئەمرۆ چوارشەممە لەگەڵ پاولۆ رانگل وەزیری دەرەوەی پورتوگال كۆبووەوە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و پورتوگال و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان كراو، بە گرنگیدان بە بەرزكردنەوەی هاریكاری ئابووری.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر ئاسۆی هاوكاری لەبوارەكانی وزە و وەبەرهێنان كرد،و هەروەها فوئاد حسێن جەختی لە گرنگی فراوانكردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە كەرتە ئابوورییە گرنگەكاندا كردەوە. هاوكات باسیان لە ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكارییە ڕۆشنبیری و پەروەردەییەكان كرد، كە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەشداری دەكەن لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو گەلدا.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە، هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرا.
    بەپێی بەیاننامەكە وەزیری دەرەوە جەختیكردەوە: لە پێویستی بەهێزكردنی گفتوگۆی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیكردن لە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا، و داوای لە كۆمپانیا پورتوگالییەكان كرد كە بەشداری بكەن لە پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە لە عێراق، و ئاماژەشی كرد: بە بەردەستبوونی ژینگەی وەبەرهێنانێكی هاندەر و ئومێدبەخش.
    وەزیری دەرەوە بانگهێشتنامەیەكی فەرمی ئاراستەی هاوتا پورتوگالییەكەی كرد بۆ سەردانی عێراق، و جەختیكردەوە: لەسەر گرنگی ئەم سەردانە لە پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و چاودێریكردنی وردی ئەو پێشهاتە ئەرێنییانەی كە لە عێراقدا بەدی دەكرێت.
    ناوبراو داوای كردنەوەی باڵیۆزخانەی پورتوگالی  لە بەغدا كرد و جەختی لەوە كردەوە: كە ئەم هەنگاوە بەشدارییەكی زۆر دەكات بۆ بەهێزكردنی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاكاندا.