سەرۆك وەزیران لەگەڵ ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی هێڵی نیشتمانی بەرزكردنەوەی ئاسایشی وڵات تاوتوێ دەكات

سیاسی
  • 22-01-2025, 19:57
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی هێڵی نیشتمانی عەزیز روبەیعی، سەبارەت بە بەرزكردنەوەی ئاسایشی وڵات و پێشكەوتنی حكومەت لەگەڵ پلانەكانی گەشەپێدان گفتوگۆی كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێشوازیكرد لە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی هێڵی نیشتمانی عەزیز روبەیعی، و لە میانەی كۆبوونەوەكەدا، گفتووگۆكرا لەبارەی دۆخی گشتی لەسەر ئاستی نیشتمانی و پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكان و  پێشكەوتنی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بەپێی ئامانجەكانی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر بابەتەكانی بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵات، و پاڵپشتی هێزە نیشتیمانییەكان بۆ دەزگا جێبەجێكارەكان، بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەكانی هاوڵاتیان، و  بەردەوامبوون لە پلانەكانی گەشەپێدانی حكومەت و تەواوكردنی ژێرخانی و پڕۆژە ستراتیژییەكان.