
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، داوای لە كۆمپانیا فینلەندییەكان كرد، بەشداری بكەن لە هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوەی عێراق.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فینلەندا ئیلینا ڤاڵتۆنین، لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس كۆبوەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر ڕێگاكانی بەرزكردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان كرد بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات، ئەوە جگە لە تاوتوێكردنی بەرزكردنەوەی هاوكارییە ئابوورییەكانی نێوانیان، و پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە گرنگیدان بە گۆڕانكارییە سیاسییەكانی سووریا.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، حسێن جەختیكردەوە: لە گرنگی پەیوەندیی نزیك لە نێوان ئاسایشی سوریا و ئاسایشی ناوچەكە، و ئاماژەی بەوەشكرد: هەر كاریگەرییەك لەسەر یەكێكیان ڕەنگدانەوەی لەسەر ئەوی دیكەیە، هەروەها تەئكیدی لەسەر گرنگی گرتنەبەری رێگای وتووێژ وەك ئامرازێك كردووەتەوە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و دڵنیابوون لە سەقامگیری ناوچەكە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، وەزیر بانگهێشتی كۆمپانیا فینلەندییەكانی كرد بۆ بەشداریكردن لە هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوەی عێراق، و وتیشی: دەرفەتی وەبەرهێنانی ئومێدبەخش كە بەهۆی سەقامگیری ئەمنی وڵاتەوە دابینكراوە.
لەبەرامبەردا ڤاڵتۆنین داوای كرد، سەردانی عێراق بكرێت بۆ بینینی دۆخی ئەمنی و سیاسی ڕاستەوخۆ، هەروەها كار لەسەر بەرزكردنەوەی هاوكاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاكاندا بكرێت.