حەشدی شەعبی: 3 تیرۆریستی چەتەكانی داعش لە بیابانی ئەنبار كوژران

ئەمنی
  • 22-01-2025, 19:37
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی، كوژرانی 3 تیرۆریستی چەتەكانی داعشی لە بیابانی ئەنبار ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: هێزێك لە لیوای 57ی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار توانیان 3 تیرۆریست لە پاشماوەی تیرۆریستی "داعش" لە بیابانی ئەنبار بكوژن.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكراوە: چالاكیەكە لەكاتی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی چۆنایەتیدا بووە لە باشووری ڕوتبە، لە قوڵایی بیابانی ئەنبار دوای زانیاری هەواڵگری، كە هێزەكە توانیویەتی لەگەڵ ئەم گروپە تیرۆریستییە روبەرووببێتەوەو بیانكوژێت.
    ڕوونیشیكردەوە: ئەو گروپە تیرۆریستییە بە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی ڕفاندنی ئەنجامدابوو كە شوان و جووتیارانی دەكردە ئامانج، بە ئامانجی تێكدانی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچە بیابانییەكان و دوورەدەستەكان.