
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی، باسیان لە پرسە یاساییەكانی پەیوەست بە كاروباری گشتی كرد.
راگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، دادوەر زیدان لەگەڵ مەشهەدانی، سەبارەت بە هاوكاری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری ، و هەروەها بابەتی یاسایی پەیوەست بە كاروباری گشتی گفتووگۆی كرد.