
نەینەوا - INA - محەمەد حەداد
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا لیوا فەلاح جربا، دەستگیركردنی تاوانبارانی كوشتنێكی ڕاگەیاند كە لەم مانگەدا ڕوویدا، لە دۆسیەیەكی تۆڵەسەندنەوەدا كە ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش ڕووداوەكانی ساڵی 2003.
فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو ڕایگەیاند: ئەو تاوانەی ڕۆژی سێشەممە 14ی 1 ڕوویدا تاوانكارییە، و دەمانەوێت ڕوونیبكەینەوە كە دۆسیەیەكی تۆڵەسەندنەوەیە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش ڕووداوەكانی ساڵی 2003.
ئاماژەی بەوەشكرد: كاتێك ڕووداوەكە ڕوویدا، گروپێكی كار بە سەرۆكایەتیی فەرماندەی پۆلیس و بەڕێوبەری هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نەینەوا و بەڕێوەبەری روبەروبوونەوەی تاوان و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی كەرامە و بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی نەینەوا پێكهێنرا، بە هاوكاری و هەماهەنگی بەرز لەگەڵ سەرۆكایەتی دادگاكانی تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی نەینەوا، بە نوێنەرایەتی دادوەر رائید حەمید موسلیح، و بە بەدواداچوونی راستەوخۆ لەلایەن وەزیری ناوخۆوە.
رونیشیكردەوە: لە ماوەی كەمتر لە 6 كاتژمێردا تەواوی تاوانەكەمان بۆ ئاشكرابوو و تۆمەتبارەكانمان دەستگیركرد، بەو پێیەی تاوانبارەكە ماتۆڕسكیلێكی بەكارهێنابوو.