سەرۆك وەزیران وەزارەتەكانی دەوڵەت ئاراستە دەكات داتاكانیان لەسەر پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان پێشكەشی كۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمن بكەن

سیاسی
  • 22-01-2025, 14:40
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، وەزارەتەكانی دەوڵەتی ئاراستە كرد كە داتاكانیان لەسەر پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان پێشكەش بە كۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمن بكەن.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی یەكەم كۆبوونەوەی ئاسایی ئەمساڵی لیژنەی باڵای پڕۆژەی رێگای گەشەپێدانی كرد بە ئامادەبوونی نوێنەرانی كۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمن كە تایبەتە بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژكاری بۆ پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە دوایین ڕێكارەكانی پەیوەست بە ڕێگای گەشەپێدان كرا، و گفتوگۆش كرا لەبارەی دوایین قۆناغەكانی تەواوبوونی پێنج پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو و ئاستەنگەكانی بەردەم پرۆسەی جێبەجێكردن و ڕێنمایی بۆ چارەسەركردنی خێرا بۆ پابەندبوون بە ماوە پەسەندكراوەكان.
    هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران، گوێی لە پێشكەشكردنی وردی كۆمپانیای ڕاوێژكاری سەبارەت بە پلانەكانی پەیوەست بە مۆدێلی ئابووری بۆ پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان گرت، كە سوودی زیاتری بۆ پڕۆژەكە هەیە و دڵنیای دەدات لە هاوسەنگی لەگەڵ دوایین پێشهاتەكانی بوارەكە لە بەكارهێنانی تەكنیك و تەكنەلۆژیای مۆدێرن.
    هاوكات سەرۆك وەزیران ڕێنمایی وەزارەت و دامەزراوەكانی دەوڵەتی پەیوەندیدار بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی كرد كە داتاكانیان پێشكەش بە كۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمن بكەن، بە مەبەستی ئامادەكردنی دیدگایەكی یەكگرتوو بۆ پڕۆژەكە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی پێداچوونەوە بوو بە پلانی ئەمنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، هەروەها پێداچوونەوە بە دیارترین ئەنجامەكانی دوایین كۆبوونەوەی چوارقۆڵی وەزاری بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، بە ئامادەبوونی وەزیرانی گواستنەوەی عێراق و ئیمارات و توركیا و قەتەر.