ناوخۆ: پلانی سەردانی رەجەب ئاسانكاری بۆ هاتنی سەردانكەران لەخۆدەگرێت

ناوخۆ
  • 22-01-2025, 13:38
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستپێكردنی دوو پلانی هۆشیاری و خزمەتگوزاریی هاوتەریب لەگەڵ پلانی ئەمنی بۆ سەردانی ڕەجەب ڕاگەیاند.
    وتەبێژی وەزارەتەكە عەمید مقداد میری، لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: جێبەجێكردنی پلانی ئەمنی بۆ سەردانكەرانی شەهیدكردنی ئیمام موسای كازم (سەلامی خوای لەسەر بێت) دەستیپێكردووە، وەك چۆن پلانەكە لە قۆناغی یەكەمی خۆیدا جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەكانی لەخۆگرتبوو كە پێش پلانی ئەمنی بوو. قۆناغی دووەم بریتییە لە پشكنین و تاقیكردنەوەی یەكەكان. قۆناغی سێیەم جێبەجێكردنی ڕاستەقینەی پلانەكە لەخۆدەگرێت و قەرەباڵغی سەردانكەران دەستیان كرد بە ڕۆیشتن بەرەو شاری كازمیەی پیرۆز.
    ئاماژەی بەوەشكرد: فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان سەرپەرشتی پلانی ئەمنی دەكات، و لە هەمان كاتدا ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی سەردانكەران داخستنی ڕێگاكانی تێدا نییە، وتیشی: لە هەندێك ناوچەی سنووردار لە كازمیە یان ئەعزەمیە، هەندێك داخستنی كاتی بەپێی پێویست دەكرێت.
    ئاشكراشیكرد: ژمارەی كاروانەكان زۆرن، بەپێی دەستەی كاروانەكانی حسێنییە لە بەغدا دەگاتە شەش هەزار كاروان، هەروەها پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی كاروانەكانی حسێنییە هەیە.