سەرۆك كۆمار سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو ئەفسەر و پلەدارانە دەكات لە تەقینەوەی كۆگایەكی تەقەمەنی لە تارمیە شەهیدبوون

سیاسی
  • 22-01-2025, 12:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو ئەفسەر و پلەدارانە كرد كە لە ئەنجامی تەقینەوەی كۆگایەكی تەقەمەنی لە تارمیە شەهید بوون.
    سەرۆك كۆمار، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری ئەو ئەفسەر و پلەدارانە دەكەین كە لە ئەنجامی تەقینەوەی كۆگایەكی تەقەمەنی لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاشكراكردن لە ناوچەی ئەلبو غەنتوس لە قەزای تارمیە شەهید بوون، داوا لە خودای مەزن دەكەین بیانخاتە بەر رەحمەتی خۆی، و سەبر و ئارامیش بە خێزانەكانیان ببەخشێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هیوای سەلامەتی و تەندروستی و چاكبوونەوەی تەواو بۆ ئەندامانی برینداری هێزە چەكدارەكانمان دەخوازین.