راگەیاندنی ئەمنی: لە بیابانی ئەنبار 3 تیرۆریست كوژران كە یەكێكیان سەركردەیەكی گرنگ بوو

ئەمنی
  • 22-01-2025, 12:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، كوژرانی 3 تیرۆریستی لە بیابانی ئەنبار ڕاگەیاند كە یەكێكیان سەركردەیەكی گرنگ بوو.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: بە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی چۆنایەتی و بەدواداچوونی مەیدانی و چاودێری چڕ كە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام بوو، هەروەها بە پلان و سەرپەرشتی بەرهەمدار لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەیی هێزە وشكانییەكان، و دوای دانانی بۆسەیەكی توند لەلایەن هێزێكی هاوبەشی قارەمانانی لیوای 18 و فیرقەی پێنجی سوپای عێراق و حەشدی ئەنبار (هێزی شێخ مەندول)، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا 3 تیرۆریست كوژران، كە یەكێك لەوانە سەركردەیەكی گرنگ بوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئۆپەراسیۆنەكەدا كە لە قووڵایی بیابانی ئەنباردا ئەنجامدرا دوو ئۆتۆمبێلی تیرۆریستی لەناوبران، و رونیشیكردەوە: بەپێی زانیارییە بەردەستەكان، تیرۆریستە كوژراوەكان بە رێگای تەنگپێهەڵچنین پارەیان لە خەڵك وەرگرتووە.