
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوێنەری عێراق لە نەتەوەیەكگرتووەكان عەباس كازم عوبەید، جەختیكردەوە: لە هاوكاری بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی كارنامەی 2030 بۆ گەشەپێدانی بەردەوام.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: لە دانیشتنێكی هاوبەشی سەرۆكەكانی كۆمەڵەی گشتی و ئەنجوومەنی ئابووری و كۆمەڵایەتی، نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك عەباس كازم عوبەید، بە نوێنەرایەتی گروپی 77 و چین وتارێكی پێشكەشكرد، و جەختیكردەوە: لە گرنگی بەرزكردنەوەی هاوكاری نێوان دەزگاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی كارنامەی 2030 بۆ گەشەپێدانی بەردەوام، هەروەك ئاماژەی بە ئاڵنگارییە داراییە گەورەكان كرد كە ڕێگرن لە جێبەجێكردنی ئەم ئامانجانە.
هەروەها داوای بەهێزكردنی هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان و خێراكردنی كاركردن بۆ دەستەبەركردنی پابەندبوون بە بەڵێنەكان و گەیشتن بە گەشەسەندنی هەمەلایەنە كرد، و وتیشی: قۆناغی ئێستا زیاتر لە هەموو كاتێك پێویستی بە چارەسەركردنی ئاستەنگە جیهانییەكان هەیە لەڕێگەی بەهێزكردنی یەكڕیزی و هاودەنگی و هاوكاریی فرەلایەنە، لەگەڵ دەستەجەمعی بۆ وەڵامدانەوەی ئاستەنگە نێودەوڵەتییەكان.