كەشوهەوا .. بارانی ناوبەناو لە چوار ڕۆژی داهاتوودا

ناوخۆ
  • 22-01-2025, 11:16
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    دەستەی كەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، وردەكاری رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، و هاوكات پێشبینی دەكات باران بە شێوەی پەرش و بڵاوی لە ناوچەكان  ببارێت.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سبەی پێنجشەممە، كەش و هەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور نیمچە هەور دەبێت، وردە وردە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە كاتێكدا لە ناوچەكانی باشوور ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور، و پلەكانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست هاوشێوە دەبن و لە ناوچەی باكور كەمێك دادەبەزن، لە ناوچەی باشووریش كەمێك بەرز دەبێتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:  لە بەغدا و كەربەلا 16، سلێمانی 12، دهۆك 13، كەركوك و ئەنبار و نەینەوا 15، سەڵاحەدین و دیالە 17، نەجەفی ئەشرەف و بابل و دیوانیە 19، میسان و زیقار و بەسرە 21 پلە دەبێت. 
    رونیشیكردەوە: رۆژی هەینی كەش و هەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی پەرش و بڵاو، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    راشیگەیاند: كەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی پەرشوبڵاو لە ناوچەی باشوور و لە ناوچەی باكوریش ساماڵ و هەندێك هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەی باكور لە رۆژی پێشوتر نزیك دەبنەوە.
    ئاشكراشیكرد: رەوشی پێشبینیكراوی كەشوهەوا بۆ یەكشەممەی داهاتوو لە ناوچەی باكوور نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووریش هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم لە ناوچەی باشوور و هەندێك ناوچەی ناوەراست، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی پلەكانی گەرمای ڕۆژی پێشوو دەبێت.