سەرۆك وەزیران دەستەی دەستپاكی ئاڕاستە دەکات بۆ یەكلاییكردنەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچیەکانی پڕۆژەیەکی نەوتیدا

سیاسی
  • 22-01-2025, 11:13
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دەستەی دەستپاکی ئاڕاستە کرد بۆ کۆتاییهێنان بە لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان لە ڕەوانەکردنی پڕۆژەیەکی نەوتدا، و جەختیشیکردەوە: لەسەر گرنگی لێپرسینەوە لەو کەسانەی كەمتەرخەمبوون.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی کردووە بۆ خێراکردنی یەکلاکردنەوەی فایلی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە سەرپێچیەکانی ڕەوانەکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئامادەکردن و دیزاینکردنی کەرەستە بۆ ئەو بۆریانەی لە پاڵاوگەی کەربەلا دێنە دەرەوە، کە بۆ دەردانی بەرهەمی سوکی نەوت بەکاردێت، كە ڕەوانەکردن بۆ کۆمپانیایەکی نێوەندگیری ناتایبەتمەند بووە.
    سودانی جەختیكردەوە: لە گرنگی لێپرسینەوە لە لایەنە کەمتەرخەمەکان، و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو قەوارە و کەسانەی بەرپرسیارن لە تێپەڕاندنی پێشێلکارییەکان، و ڕەوانەکردنی گرێبەستەکە بۆ کۆمپانیایەک کە پسپۆڕییەکەی نەسەلمێنراوە، و کە لە جێبەجێکردندا خاو بووەتەوە، و کارایی داراییەکەی نەسەلمێنراوە، جگە لە چاودێریکردنی زیادەڕەوی لە دیاریکردنی تێچووی گرێبەستەکەدا.
    سەرۆک وەزیران ڕێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد، پێداچوونەوە بە گرێبەستە ئەنجامدراوەکەدا بکەن و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر کە دەبێتە هۆی خێراکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، گەیشتن بە توانا ئابوورییەکانی دامەزراندنی پاڵاوگەکان، و دابینکردنی سووتەمەنی بە هەموو جۆرەکانیەوە، لەگەڵ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی گونجاو بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی.