سەرۆکی کۆمار: سەقامگیری ئەمنی ئاسانکاری دەکات بۆ هاتنە ناوەوەی کۆمپانیا بەلجیکاییەکان بۆ ناو بازاڕی عێراق

سیاسی
  • 21-01-2025, 21:34
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک کۆمار لەتیف جەمال رەشید پشتڕاستی کردەوە کە ئەو سەقامگیرییە ئەمنییەی عێراق بەخۆیەوە دەبینێت، ئاسانکاری بۆ هاتنە ناوەوەی کۆمپانیا بەلجیکاییەکان دەکات، هاوکات داوای لە برۆکسل کرد ئاستی نوێنەرایەتی خۆی لە بەغدا بۆ باڵیۆزخانە بەرزبکاتەوە.

     نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە: تێیدا هاتووە “سەرۆک کۆمار لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆمار لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ سێشەمە لەسەنتەری کۆنفراسەکانی داڤۆس، پێشوازی لە ، لویس فیلیپ لیۆپۆڵد ماری پادشای بەلجیکا کرد، لەپەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا، بەئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن" .

    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "لەدیدارەکەدا بوارەکانی هاوکاری ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنیان تاوتوێکران و سەرۆک کۆمار بەرەسمی بانگێشتی ، لویس فیلیپی کرد، بۆ سەردانی عێراق "هه‌روه‌ها دووپاتی خواستی عێراقی کردەوە "بۆ بەهێزکردنی هاوکاری دووقۆڵیی لەگەڵ بەلجیکا لەبوارە سەرەکییەکانی ئابووری و  ووزە و سوودوەرگرتن لەدەرفەتی وەبەرهێنان لەعێراق لەپێناو بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام".

    به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه ‌لە کۆبونەوەکە سەرۆک کۆمار" داوای له‌ لویس فیلیپ کرد وڵاتەکەی ئاستی نوێنەرایەتی دبلۆماسی لە عێراق بەرز بکاتەوە بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی بەلجیکا لە عێراق، لە پێناو گەشەکردنی پەیوەندیەکانی هەردو وڵات". 

    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ سه‌رۆك كۆمارئاماژەی بە "گرنگی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کرد لەبارەی پرسە جۆراوجۆرەکانی گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی".

    به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه هەر لە دیدارەکەدا، سەرۆک  کۆمار و لویس فیلیپ ، تاوتوێی ئەو پرس و بابەتانەیان کرد کە لە کۆڕبەندی داڤۆس خراونەتەڕوو و پێویستی هەبوونی دیدێکی هاوبەش سەبارەت بەگۆڕانی کەش و هەوا و ژینگە و گەیشتن بە بڕیارێک کە یارمەتیدەری دۆزینەوەی ڕێگەچارەبێت بۆ پرسە ئابووری و تەکنەلۆژیایی و ژینگەییەکان".