
بەغدا - INA
ئەمرۆ یەک شەممە،کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان،هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە داواکاری "حەیدەر نوری سادق مەلا " بۆ پێداچوونەوە بە بڕیاری دوورخستنەوەی لە هەڵبژاردنەکان ڕوونکردەوە، و ڕایگەیاند کە مافی خۆپاڵاوتنی هەیە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
"جومانە غڵایی"وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پێشتر "مەلا"لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران،لە ساڵی 2021 لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە دوورخرایەوە، ئەویش بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافی پێکهات.
وتیشی: تانە لە بڕیارەکە درا و دەستەی تایبەت بە تانەلێدان لە هەڵبژاردنەکان پەسەندی کرد و ئەوکات کۆمسیۆن سکاڵای لەدژی تۆمار کرد، بەڵام سکاڵاکە ڕەتکرایەوە و لەو کاتەدا بە هۆی کەمی بەڵگە.
غەلای لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : ئێستا مەلا داوای ڕاستکردنەوەی بڕیاری دوورخستنەوەی کردووە، لەبەر ئەوەی بڕیارەکە لە دادگای پێداچوونەوە پەسەند کراوە و مەبەست لێی بە کۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی 2021 ، پرسی مەلاش کۆتایی هاتووە، بۆیە ناکرێت بگۆڕدرێت، بەڵام دەتوانێت خۆی بپاڵێوێت بۆ هەڵبژاردنەکان، بەڵام پرسی دڵنیابوون لە شایستەیی ئەم خۆپاڵاوتنە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان جێدەهێڵدرێت (دەستەی دەستپاکی و لێپرسینەوە و دادپەروەری و وەزارەتەکانی ناوخۆ و خوێندنی باڵا و پەروەردە).