
بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، ڕێنمایی وەزارەتی پلاندانانی کرد بۆ دانانی دوو پڕۆژەی چارەسەرکردنی ئاوی پیس لە قەزای مەیمونەی سەربە پارێزگای میسان.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران،پێشوازی لە "حەبیب زاهیر فەرتوسی" پارێزگاری میسان کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی گشتی پارێزگای میسان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکانی ژێرخان کە لە پارێزگاکەدا جێبەجێ دەکرێت و ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە کرا، لەگەڵ بەدواداچوونی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە لە میسان ڕاگەیەندران.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی" هەر لەدیدارەکەدا داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەی (بەتیرە) لە قەزای مەیمونە و ناحیەی سەلام خرانە ڕوو بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەی ئاوی پیس کە دەڕژێتە ڕووبارەوە ، لەم ڕوانگەیەشەوە "سودانی " ڕێنمایدا بە وەزارەتی پلاندانان،تا وەڵامی ئەم داواکارییانە بداتەوە و دوو پڕۆژە بۆ چارەسەرکردنی ئاوی پیس بۆ خزمەتی دانیشتوانی قەزاکە جێ بەجێبکات.