سەرۆك وەزیران گرنگی تەواوكردنی كاری حكومەتە خۆجێییەكان دووپات دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 19-01-2025, 20:43
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران، دووپات دەکاتەوە لەسەر گرنگی تەواوكردنی كاری حكومەتە خۆجێییەكان .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:  "محەمەد شیاع سودانی" پێشوازی لە "یوسف كەناوی " پارێزگاری نەجەف كرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا : لە میانەی دیدارەكەدا گرنگترین ئەو پڕۆژانە تاوتوێكران كە لە پارێزگاكەدا جێبەجێ دەكرێن، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی تەواوكردنیان كرایەوە بەهۆی ئەو سوودەی كە بۆ هاوڵاتیان و نەجەف هەیەتی كە تایبەتمەندی خۆی هەیە، چونكە بە درێژایی ساڵ پێشوازی لە ملیۆنان سەردانكەر دەكات.
    بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە "سودانی" جەختی لەسەر گرنگی تەواوكاری لە كاری حكومەتە خۆجێییەكان كردەوە،و ئەوەی كە لە چوارچێوەیەكی گشتگیردا بە ڕەچاوکردنی پلان و بەرنامە و پڕۆژەكان، لەگەڵ ئەوەی كە حكومەت لە بەرنامەی حكومییەكەیدا چەسپاندوویەتی.