
بەغدا-INA
ئەمرۆ یەك شەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان،پیرۆزبایی لە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق كرد بە بۆنەی دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر یاساكەی، ڕاشیگەیاند: كە دەنگدانەكە مافێكە بۆ ئەو ئەركە نیشتمانییە گەورانەی كە دەزگاكە جێبەجێی دەكات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : كە "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، پیرۆزبایی لە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق،و ئەفسەران و كارمەندانی دەكات بە بۆنەی دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر یاسای دەزگاكە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی" روونیکردۆتەوە كە ئەم یاسایە گرنگە بۆ دامەزراوەكانی دەوڵەتی عێراق و پێكهاتە كارگێڕییەكانی كە پشت بە دەستوور و سیستەمی دیموكراسی دەبەستن،هەروەها مافێكە بۆ ئەم دەزگا گرنگە، بۆ ئەو ئەركە نیشتمانییە گەورانەی كە جێبەجێی دەكات، هەروەك ئەم دەزگایە رۆڵی هەبوە لە ڕووبەڕووبونەوەی هێرشەكانی دوژمنانی عێراق و دیموكراسی، کە چەندین شەهیدی پێشكەش كردووە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی عێراق و سەقامگیری.