
بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی،فەرمانیدا بە دابینکردنی پارەی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی 42 گەڕەک لە پارێزگای دیوانیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، پێشوازی لە "عەباس شوعەیل زاملی" پارێزگاری دیوانیە و "محەمەد شخێر فەرهود " سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : "سودانی" لە کۆبوونەوەکەدا گوێی لە بۆچوونی گشتگیر لەبارەی دۆخی پارێزگاکە لە ڕووی کارگێڕی و خزمەتگوزارییەوە گرت، هەروەها بەدواداچوونی کرد لە چۆنیەتی کاری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سودانی فەرمانیدا بە خەرجکردنی پارە و پێداویستی دارایی پێویست بۆ تەواوکردنی کاری نۆژەنکردنەوەی 42 گەڕەک لە پارێزگاکە، هەروەها چەند پرۆژەیەکی تری ئاوەرۆ و خزمەتگوزاری بۆ پارێزگاکە.