
بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ شانشینی یەکگرتوو هێنا و بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەندەنی پایتەختی بەریتانیای بەجێهێشت، دوای کۆتاییهێنان بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ بەریتانیا، بەرەو بەغداد بەڕێکەوت".
سهرۆك وهزیران سەردانە فەرمییەکەی بۆ بەریتانیا ئەم چالاكیانهی لای خوارەوە بهخۆیهوه بینی:
🔵 ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ شای شانشینی یەکگرتوو، خاوەنشکۆ چارلسی سێیەم.
🔵 ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کییر ستارمەر.
🔵 سەرۆکایەتی کردنی شاندی عێراق لە دانوستانە دوو قۆڵییە فراوانکراوەکانی نێوان هەردوو وڵات.
🔵 بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.
🔵 واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی هاوبەشی فراوان و هاوکاری لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو.
🔵 ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەیڤد لامی.
🔵 ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ وەزیری بەرگری بەریتانیا جۆن هیلی.
🔵 ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئیڤێت کوپەر.
🔵 ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ وەزیری زانست و تەکنەلۆژیای بەریتانیا.
🔵 پێشوازیکردن لە شاندێکی بانکی ئەوروپا بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان (EBRD).
🔵 ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشووتر ئیبراهیم جەعفەری.
🔵 پێشوازیکردن لە نوێنەری 24 کۆمپانیای گەورەی بەریتانی تایبەتمەند لە کەرت و چالاکییە جیاوازەکان.
🔵 پێشوازیکردن لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شێڵ ئۆیل.
🔵 پێشوازیکردن له شاندێکی کۆمپانیای ستێلار ئینێرجی.
🔵 پێشوازیکردن لە شاندێکی کۆمپانیای تێکنپ ئینێرجی.
🔵 پێشوازی کردن لە شاندێکی (بی ئەی ئی) سیستەم بۆ پیشەسازییە سەربازییەکان و ئاسایشی ئەلیکترۆنی.
🔵 پێشوازی کردن له نوێنەرانی کۆمپانیای (UGT)، تایبەتمەند بە وزەی نوێبووەوە و خاوێن.
🔵 پێشوازی کردن لە شاندێکی کۆمپانیای جەنەراڵ ئێلیکتریک GE.
🔵 پێشوازیکردن لە نوێنەری چوار کۆمپانیای ئێرلەندی تایبەتمەند لە بوارە جیاجیاکان.
🔵 پێشوازی کردن لە شاندێکی کۆمپانیای ڤۆدافۆنی بەریتانی بۆ پەیوەندییەکان.
🔵 ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کۆمپانیای کلیتۆنی بەریتانی.
🔵 پێشوازی کردن لە سەرۆکی ناوەندی ئۆکسفۆرد بۆ توێژینەوەی ئیسلامی لە بەریتانیا.
🔵 پێشوازی کردن لە کۆمەڵێک لە سەرۆک زانکۆکانی بەریتانیا.
🔵 ڕێزلێنان لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن زانکۆی گرینیچی بەریتانییەوە.
🔵 سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە پرۆفیسۆری عێراقی بەشیر ئەلهاشمی بەهۆی وەرگرتنی نازناوی (فارس) لە پاشای بەریتانیاوە.
🔵 ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکاری عێراقی کە لە زانکۆکانی بەریتانیا دەخوێنن.
🔵 بەخشینی 20 کورسی خوێندن له زانکۆی گرینیچ"ـەوە به خوێندکارانی ماستەری عێراقی له بواره جیاجیاکان.
🔵 واژۆکردنی 12 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاجیاکان لەگەڵ زانکۆکانی بەریتانیا.
🔵 واژۆکردنی 8 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان کەرتی گشتی و تایبەتی عێراق و کۆمپانیا بەریتانییەکان.
🔵واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم BP.
🔵 واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە بواری گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگە و ئابوورییەکانی کاربۆن.
🔵 واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان لیژنەی دەستپێشخەری گەرەنتی سەروەری و دامەزراوەی گەرەنتی هەناردەکردنی بەریتانیا.
🔵 بەشداریکردن لە پانێڵێک کە لەلایەن پەیمانگای "چاتام هاوس"ـەوە لە لەندەن بەڕێوەچوو.
🔵 بەشداریکردن لە سیمینارێکی دارایی بە ئامادەبوونی کۆمپانیا گەورەکانی بەریتانیا و کەرتی تایبەتی عێراق.
🔵 سازکردنی سیمینارێک بۆ ئەنجومەنی بازرگانی عێراق و بەریتانیا (IBBC).
🔵 سەرپەرشتی کردنی وەرگرتنی بەڵگەنامە ئەرشیفییەکانی پەیوەست بە تاوانەکانی بەعس.
🔵 ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕەوەندی عێراقی لە بەریتانیا.
🔵 کردنەوەی ناوەندی ڕۆشنبیری عێراقی لە لەندەن.
🔵 وەرگرتنی تابلۆیەکی شوێنەواری کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان.
🔵 ناردنی ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەمەبەستی سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی تەلارسازى کۆچکردوو هیشام مەدفەعى لە لەندەن.
دیدار و چاوپێکەوتنه ڕۆژنامەوانییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
🔵 ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ کۆمەڵێک سەرنووسەری باڵای ڕۆژنامە عەرەبییەکان و ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی و بیانی.
🔵 ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی (BBC) عەرەبی و ئینگلیزی.
🔵 ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی (SKY NEWS)ی ئینگلیزی.
🔵 ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فاینانشیال تایمز.