
بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پشتگیری حکومەت بۆ ڕەوەندی عێراق و گرنگیدانیان پشتڕاست دەکاتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە شوێنی مانەوەی خۆی لە لەندەن لەگەڵ ژمارەیەک ڕەوەندی عێراقی لە شانشینی یەکگرتوو کۆبووەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو سەردانە فەرمییەی کە سهرۆك وهزیران ئەنجامی دەدات".
ههر بهگوێرهی راگهیندراوهكه سودانی "گوێی لە پێشنیارەکانی ڕۆڵەکانی ڕەوەندی عێراقی گرت، و تیشکی خستە سەر ئەو ئاستەنگ و پێداویستی و کێشانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، و فەرمانی کرد هەنگاو و ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنیان".
ههروهها سهرۆكی وهزیران جەختی لەسەر "پشتیوانی حکومەت بۆ ڕەوەندە عێراقییەکان و چاودێری کردنیان کردەوە لە هەموو شوێنێکی جیهان، چونکە نوێنەرایەتی عێراق دەکەن"، ههروهها جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی پەیوەندیکردن لەگەڵیاندا و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەو توانایانەی کە هەیانە، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو گەشەسەندنە ئابوورییەی کە ئەمڕۆ عێراق بەخۆیەوە دەبینێت".
بهگوێرهی راگهیندراوهكه "لە لای خۆیانەوە ئەندامانی ڕەوەندی عێراقی ئامادەبوو پێزانینی خۆیان دەربڕی، بۆ بایەخدانی سودانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕەوەندە عێراقییەکان لە سەردانەکانیدا بۆ دەرەوە"ههروهها ئاماژەیان بە گرنگی کردنەوەی "ناوەندی ڕۆشنبیری عێراقی لە لەندەن کرد، و گرنگیدابی حکومەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی عێراقییەکانی تاراوگە".