مانگی داهاتوو فەرەنسا میوانداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سەبارەت بە سوریا دەکات

جیهانی
  • 17-01-2025, 02:00
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA

    کۆشکی ئەلیزە ڕایگەیاند کە فەرەنسا ڕۆژی ١٣ی شوبات میوانداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە سوریا دەکات لە پاریس، کە تێیدا "گفتوگۆیەکی سیاسی دادپەروەرانە و هەمەلایەنە" تاوتوێ دەکرێت.

    ئەم کۆنفرانسە سێیەمین کۆنفرانسە لە جۆری خۆیدا، دوای یەکەمین کۆبوونەوە کە لە ١٤ی کانوونی دووەم لە شاری عەقەبەی ئوردن بەڕێوەچوو، دوای روخاندی بەشار ئەسەد لە ٨ی کانوونی دووەم.

    بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئەلیزە و لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا وادەی کۆنفرانسەکەی پشتڕاستکردەوە.

    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هەردوو سەرکردە پابەندبوونیان بە پشتیوانیکردن لە گواستنەوەیەکی سیاسی دادپەروەرانە و گشتگیر دووپاتکردەوە کە ڕێز لە مافەکانی هەموو سوورییەکان بگرێت”. هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی "ڕێزگرتنی تەواو بۆ سەروەری سوریا و پاراستنی سوریا لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکیکردەوە".