
بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی نەخشەی یاسادانان بۆ وەرزی یەکەمی ئەمساڵ.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، "سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لە نووسینگەی جێگری یەکەم سەرۆکی پەرلەمان، موحسین مەندەلاوی کۆبووەتەوە ، بۆ تاوتوێکردنی نەخشەی یاسادانان بۆ وەرزی یەکەمی ساڵی ئێستا، و میکانیزمەکانی کاراکردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری بۆ لیژنەکانی پەرلەمان".