سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە سەرۆکی لوبنان دەکات و جەخت لەسەر پشتگیری عێراق بۆ لوبنان دەکاتەوە

سیاسی
  • 12-01-2025, 18:48
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران،پیرۆزبایی لە "جۆزێف عەون " سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی لوبنان کرد،بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری لوبنان، جەختیشی لەسەر پشتگیری عێراق بۆ لوبنان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "جۆزێف عەون " سەرۆکی لوبنان ئەنجامدا و پیرۆزبایی لێکرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری لوبنان.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە پەیوەندییەکەدا "سودانی" جەختی لەسەر قووڵی پەیوەندییە برایەتییەکانی نێوان عێراق و لوبنان و گرنگی پەرەپێدان و بەهێزکردنی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتی برا کردەوە.
    هەربەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی" جەختی لەسەر پشتگیری عێراق بۆ لوبنان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە، ئاماژەشی بە پێویستی کارکردن بۆ سەقامگیری لوبنان کرد بۆ تێپەڕاندنی ئەو مەینەتیانەی کە لەئەنجامی ئەو جەنگەی دوایی دووچاری بوو.