
بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە " شێخ قەیس خەزعەلی " ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق،جەختی کردەوە کە عێراق چەندین خاڵی بەهێزی هەیە کە وای لێدەکات ئەمڕۆ بەهێز بێت و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کاریگەری لەسەر نەبێت .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : کە ئەمڕۆ یەکشەممە"شێخ قەیس خەزعەلی " ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، لە نووسینگەکەی لە بەغدا پێشوازی لە "موحەمەد حەسانی" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە دیدارەکەدا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق، و ئاستەنگە هەرێمییەکانی بەردەم ناوچەکە تاوتوێکران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە" شێخ قەیس خەزعەلی " جەختی کردەوە کە عێراق خاوەنی چەندین خاڵی بەهێزە کە وای لێدەکات ئەمڕۆ بەهێز بێت و کاریگەر نەبێت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لە لایەن خۆیەوە"حەسانی " ستایشی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی شێخ "قەیس خەزعەلی " و ڕۆڵی لە پاراستنی ئاسایش و پشتگیریکردنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق کرد.