بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی،کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، دەستدرێژییەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ چەند ناوچەیەکی جۆلانی سوریا ئیدانە کرد.
کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی،لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە ، تێیدا هاتووە : بە دەستپێشخەری کۆماری میسری عەرەبی، و بە هاوکاری لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتانی عەرەبی،ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ئێوارەی رۆژی 12ی کانوونی یەکەم کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی هەڵوێستێکی یەکگرتووی عەرەبی سەبارەت بە داگیرکاریەکانی قەوارەی زایۆنی لە جۆلانی داگیرکراوی سوریا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارنامەیەک دەرکرا کە تیایدا ئیدانەی دەستدرێژیەکانی قەوارەی زایۆنی کرا بۆ سەر ناوچەکانی جۆلانی کۆماری عەرەبی سوریا و ژمارەیەک شوێنی نزیک چیای شێخ و پارێزگاکانی (قنێترە و لادێکانی ) دیمەشق،کە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی نێوان سوریا و قەوارەی زایۆنی یە لە ساڵی 1974.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : لە بڕیارنامەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبیدا جەخت لەوە کراوەتەوە،کە ئەو ڕێککەوتنەی پێشتر باسکراوە بەپێی بڕیارنامەی ژمارە 350ی ئەنجومەنی ئاسایش کە لە هەمان ساڵدا دەرچووە، کە کاریگەریی ئەو ڕێککەوتنە لەسەر ئەو گۆڕانکارییە سیاسیانەیە کە ئێستا سوریا پێدا تێدەپەڕێت.
هەروەك ئەو بڕیارنامەیە هێرشە بەردەوامەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ژمارەیەک شوێنی مەدەنی و سەربازی سوریا شەرمەزار دەکات و جەختی لەوە دوکاتەوە کە بەرزاییەکانی جۆلان خاکی عەرەبی سوریایە،و بۆ هەتا هەتایە هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.
هەروەها ئەم بڕیارنامەیە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە قەوارەی زایۆنی وەك دەسەڵاتی داگیرکەر،پابەند بکات بە بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی شەرعیەتی نێودەوڵەتی،بەتایبەت بڕیارنامەی ژمارە 497ی ساڵی1981ی ئەنجومەنی ئاسایش کە داوا دەکات قەوارەی زایۆنی لە جۆلانی داگیرکراوی سوریا بکشێتەوە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە : بەپێی ئەم بڕیارنامەیە،کۆمەڵەی عەرەبی لە نیویۆرک ڕاسپێردرابوو هەنگاو بنێت بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی تایبەت لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێکردنی کردەوەکانی ئەو قەوارەیە کە هەڕەشەیە لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، لەوانەش داگیرکردنی نوێی خاکەکانی سوریا لەلایەن قەوارەی زایۆنی لە هەشتی کانونی یەکەمی ئەمساڵەوە.