قاهیرە - INA
بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی سیاسی، و مەلەفی ئەمنی و کۆمەڵایەتی و یاسایی و ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ناوچەی عەرەبی، سبەی شەممە،پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی دووەم دانیشتنی خۆی بە سەرۆکایەتی "محەمەد ئەحمەد یەماحی" سەرۆکی پەرلەمان لە بارەگای ئەمینداریەتی گشتیی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی لە قاهیرە ئەنجام دەدات.
پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لەقاهیرەوە پێی ڕایگەیاندین : بڕیارە لە دانیشتنی سبەیدا تاوتوێی ڕاپۆرتی یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی فەلەستین بکرێت،لەبەر ڕۆشنایی گرنگیدانی تایبەتی پەرلەمانی عەرەبی بە دۆزی فەلەستین کە یەکەم بابەتی سەرەکییە لە جیهانی عەرەبیدا بەهۆی بەردەوامی شەڕی جینۆسایدی دژ بە گەلی فەلەستین و هەوڵەکانی داگیرکاری ڕژێمی زایۆنی بۆ پەکخستنی ئاژانسەکانی فریاگوزاری و کارکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەهاناوە چوونی پەنابەرانی فەلەستینی (UNRWA).