بانكی ناوەندی تۆمارە دەنگییەكە عەلاق رەتدەكاتەوە

ئابوری
  • 12-12-2024, 21:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیەكی فەرمی لە بانكی ناوەندی، تۆمارێكی دەنگی ڕەتكردەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی.
    ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە : هیچ ڕاستییەك نییە بۆ ئەو تۆمارەی كە دەگەڕێتەوە بۆ پارێزگاری بانكی ناوەندی عەلی عەلاق، كە تێیدا باسی لە قاچاخكردنی 250 ملیۆن دۆلاری ڕۆژانە لە ڕێگەی حەواڵە و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.
    ئاماژەی بەوەشكرد :  بانكی ناوەندی دەستكەوتێكی گەورەی بەدەستهێناوە لە دانانی گواستنەوەی دەرەكی و فرۆشتنی كاش دۆلار و دراوەكانی تر لەسەر ڕێگایەكی شەفاف كە لەگەڵ ستاندارد و پراكتیكە نێودەوڵەتییەكان بگونجێت و ستایشی بەرفراوانی نێودەوڵەتی وەرگرتووە.
    هەروەها ووتیشی: ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر سەقامگیری لە نرخی ئاڵوگۆڕدا بەدەستدەهێنن، هەروەها داپۆشینی هاوردەكردن بە نرخی فەرمی ئەو شتە بەدەست دەهێنێت كە ئێمە شاهیدی دەبین لەڕووی سەقامگیری گشتی لە نرخەكان و كەمبوونەوەی هەڵاوسانەوە.