![](/kurd/uploads/posts/2024-11/thumbs/1732380106_468097822_1164210691815545_8074173706779698761_n.jpg)
هەولێر - INA
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی 23-11-2024 هونەرمەند و ئەكتەری دیاری كورد (زاهیر عەبدوڵڵا) بەهۆی نەخۆشی ماڵئاویی یەكجارەكی كرد.
هونەرمەند زاهیرعەبدوڵڵا خدر ساڵی 1958 لە گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر لە دایكبووە، قۆناغەكانی سەرەتایی و ناوەندی لە هەولێر خوێندووە و بەشی كارەبای لە ئامادەیی پیشەسازی هەولێر تەواوكردووە.
ساڵی 1972 بۆیەكەم جار بەشداری شانۆگەرییەك دەكات بەناوی (ئەنجامی پوڵپەرستی)، هەروەها بەشداری دەیان شانۆگەریی و دراما و فیلمی سینەمایی كردووە،دیارترینیان چیرۆكی تەمسیلی هەبو نەبو بوو كە ساڵی 1980 وەك ئۆمەرە گەدە ناسێنرا.جگە لە كاری هونەری لە ناوەڕاستی حەفتاكانەوە دەستی بە چیرۆكنووسین كردووە و كۆمەڵە چیرۆكێكی بەناوی (خەرەند) بڵاوكردووەتەوە،هەروەها پەرتووكی (رەحەتە لوقم)،دواین كاری هونەریشی بەشداری دڕامای (ئادیابین) بوو