هه‌ولێرـ INA
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له د. محه‌مه‌د ئهلحهسسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و به‌رپرسى نوێى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق (يوونامى) كرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێم لهڕاگهیهنراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، ڕاگه‌یاندووه" له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێز ئهلحهسسان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركى يوونامى، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه ، وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارييان له‌گه‌ڵ تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق.
هه‌ردوولا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى پێكهاته‌كان، به‌تايبه‌تى ئێزدييه‌كانيان خسته به‌ر باس. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى هاوكاريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ كۆمسيۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه تاقه چاره‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ته‌واوه‌تيى ده‌ستوور و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى عێراقه، هه‌روه‌ها باشكردنى دۆخى ئێزدييان و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ناوچه‌كانيان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانيان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان، به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی گەیشتە کوێت