سلێمانی - INA
سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆگایەك لە گەڕەكی ئاوبارەی شاری سلێمانی ئاگرێك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی لەهەوڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی.
سەرچاوەكە وتی: تیمەكانی بەرگری شارستانی بەهەموو شێوەیەك هەوڵی كوژاندنەوەی دەدەن، بەڵام خۆش بەختانە تائێستا هیچ زیانی گیانی نەبووە.
كۆگایەك لە گەڕەكی ئاوبار ئاگری لێكەوتەوە، لەئێستاشدا تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و لەهەوڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی،ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگرەكە لە تەشەنەسەندندایە و مەترسی هەیە كۆگاكانی دەوروبەریشی بگرێتەوە، تا ئێستاش هیچ زیانێكی گیانی نیە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی گەیشتە کوێت