بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئهمڕۆ چوارشهممه ،بڕیاردرا بەردەوام بێت لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو ڕاوێژکارەی کە سەرپەرشتی پڕۆژەی (ئیدۆبا) دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوار شەممە سەرپەرشتی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی بەڕێوەبەردنی سندوقی عێراقی کتد بۆ گەشەپێدان".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەله میانی کۆبوونەوەکەدا "گفتوگۆ لەسەر بابەت و ڕێکارەکانی کاری سندوقەکە کرا، هەروەها بڕیاردرا بەردەوام بێت لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو ڕاوێژکارەی کە سەرپەرشتی پڕۆژەی (ئیدۆبا) دەکات، تایبەت بە بنیاتنانی قوتابخانەکان، بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێویستی کەمی لە بینای قوتابخانەکان".
سهرۆك وهزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت و دانانی ستانداردی هاوبەش لە نێوان سندوقەکە و ئەم کەرتە گرنگە، بە پشتبەستن بەوەی کە لە لایەن کۆمپانیای (KBR)ـەوە پێشکەش دەکرێت، و نوێنەرایەتی لایەنی راوێژکاریی حکومەت كردهوه.
سودانی "فەرمانی پێویستی هەماهەنگی کرد لەگەڵ پارێزگاکان، بەمەبەستی زیادکردنی ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە لە لایەن سندوقەکەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی (ئیدۆبا) جێبەجێ دەکرێت".
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی گەیشتە کوێت