بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"هیام یاسیری "وەزیری پەیوەندییەکان،ڕایگەیاند: کە وەزارەت بەردەوامە لە تەواوکردنی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی مۆڵەتی مۆبایلی نیشتمانی بۆ تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: لە درێژەی هەوڵەکان بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی مۆڵەتی مۆبایلی نیشتمانی"هیام یاسیری "وەزیری پەیوەندییەکان،لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لیژنەی باڵا بۆ پڕۆژەکە کە لە وەزارەت بەڕێوەچوو ئاماژە بەوە دەکات،کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوە و ڕێکاری بەردەوام و چڕدایە بۆ پێشخستنی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی مۆڵەتی مۆبایلی نیشتمانی بۆ تەکنەلۆژیا (نەوەی پێنجەم)
وەك بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لەدڕێژەی هەوڵاکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران، کە بریتی یە لە پێدانی مۆڵەتی مۆبایلی نیشتمانی لە دەستەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی سەر بە وەزارەتی پەیوەندییەکان بۆ جێبەجێکردنی تەکنەلۆژیای (نەوەی پێنجەم)
شایەنی باسە وەزارەتی پەیوەندییەکان کار لەسەر چەند لایەنێک دەکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، لەوانە ڕاکێشانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگ و تایبەتمەندەکان بۆ سودمەندبوون لە شارەزاییەکانیان لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە و هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەک دەزگای حکومی بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە دابینکردنی پارە بۆ پڕۆژەکە بۆئەوەی لەداهاتوو زۆرترین خەڵک لە عێراق سوودمەند بێت لە داهاتی پڕۆژەکە، جگە لە پەیوەندی لەگەڵ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەت.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی گەیشتە کوێت