بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، فهرمانی ئامادەکردنی ڕەشنووسی بڕیارێک دەکات کە داوا لە وەزارەتەکان دەکات ئاسانکاری پێشکەش بکەن کە پاڵپشتی کەرتی بانکی بکەن
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لەسەرۆکی کۆمەڵەی بانکە تایبەتەکان، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرانی بانکە ناحکومییەکان".
سودانی پێداچوونەوەی بە ئەو کێشانە کرد کە "ڕووبەڕووی کەرتی بانکی دەبێتەوە لەعیراق " ههروهها ئاماژەی بەو ڕێوشوێنانە کرد، "کە حکومەت گرتوویەتییەبەر بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت بەگشتی و کەرتی بانکی بەشێوەیەکی بەتایبەت، لەچوارچێوەی ئەولەویەتی چاکسازیی ئابووریدا، کە حکومەت هەنگاوی پێشکەوتووی تێدا ناوە".
سهرۆك وهزیران ئاماژەی بەوەدا، "کە هیچ جێگرەوەیەک نییە جگە لەبوونی بانکە عێراقییە بەتواناکان، کە هەموو ستانداردە داراییەکان پەسەند دەکەن، بۆ بەشداریکردن لەگەشەپێدان و بنیاتنانی وڵات" ههروهها جەختی لەسەر "گرنگی مامەڵەکردنی کۆمەڵەی بانکەکان کردەوە لەگەڵ ئاراستەکانی حکومەت و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و ئامادەیی بانکە عەرەبی و بیانییەکانی ڕوونکردەوە کە نوێنەرەکانیان سەردانی عێراقیان کرد، بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ حکومەت لەجێبەجێکردنی تێڕوانین و پلانەکانی گەشەپێدانیان".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە" پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا کرد، بۆ دانانی چارەسەری تایبەت بە کاری بانکەکان، بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانی کارکردن لە گۆڕەپانی دارایی جیهانیدا ڕێکبکەوێت" ههروهها جەختی لە "گرێبەستی بانکی ناوەندی کردەوە لەگەڵ کۆمپانیای ئۆلیڤەر وئیمان، بە ئامانجی پەرەپێدانی کەرتی بانکی و دارایی".
سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران فەرمانی بە کۆمەڵەی بانکەکان کرد، بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ دامەزراوە داراییەکان و بانکە عەرەبییەکان و وەبەرهێنەران، بۆ "پاڵپشتیکردنی کاروباری بانکی، هەروەها فەرمانی ئامادەکردنی پڕۆژە بڕیارێکی کرد کە پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و پابەندبوونی وەزارەتەکان لەخۆبگرێت، بۆ دابینکردنی ئاسانکاری بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی بانکی لە عێراق".
(INA)پیرۆزبایی ٦٥ ساڵەی دامەزراندنی پێدهگات