بەغدا - INA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنوەر جەسام ڕاهێنەری تۆپی پێ و یاریزانی پێشووی تۆپی پێ بەهۆی نەخۆشی درێژخایەن كۆچی دوایی كرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە : ئەنوەر جەسام، ڕاهێنەر و شارەزای تۆپی پێ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی 77 ساڵیدا دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
ئەنوەر جەسام شارەزای تۆپی پێ و یاریزان و ڕاهێنەری پێشووە لە ساڵی 1947 لە ناوچەی كەرادە مریەم لە بەغدا لەدایكبووە، مێژوویەكی گەورەی هەیە، بەو پێیەی لە وەرزی 1978-1979 لەگەڵ یانەی زەورا نازناوی خولی نایابی عێراقی بەدەستهێناوە هەروەها پێنج جار لەگەڵ هەمان یانە نازناوی جامی عێراقی بردەوە، و بەم شێوەیەش ئەم ڕاهێنەرە عێراقییە زۆرترین ئەم پاڵەوانێتییەی بردۆتەوە، هەروەها جەسام سەرپەرشتی مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەكانی عێراقی كردووە لە چەندین بەشداریی نێودەوڵەتیدا.
(دروستكراوی عێراق)، پاڵپشتی حكومەت پیشەسازییەكانی دەرمانی عێراق دەخاتە پێشەوە