بەغدا - INA
محەمەد شیا سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئایەتوڵڵا فەقیە سەید حسێن سەید ئیسماعیل سەدر جەختیان لە سەر وەبەرهێنان لە دۆخی سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق كرد بە ئاراستەی پێشخستنی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە سەردانی ئایەتوڵڵای فەقیە سەید حسێن سەید ئیسماعیل سەدری كرد ، لە بارەگاكەی خۆی لە شاری كازیمیە لە بەغدای پایتەخت، لە كاتی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات و ئەو هەوڵانەی حكومەت كردبوو بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاری و باری گوزەرانی هاوڵاتیان،كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی جەختكردنەوە لەسەر وەبەرهێنان لە دۆخی سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق بەرەو پێشخستنی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا دەستی خستە سەر ڕووداوە دڵتەزێنەكانی غەززە، و ئەوەی هۆكارەكەی بەردەوامی هێزە داگیركەرەكانە لە ئەنجامدانی قێزەونترین تاوان دژی گەلی فەڵەستین، و خۆڕاگریی عێراق لە هەڵوێستی خۆیدا بۆ پشتیوانیكردن لە فەڵەستین، لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ خۆی، گەرەنتیكردنی مافەكانی فەلەستینییەكان و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ململانێكان لە ناوچەكەدا.
شێخ نەعیم قاسم: شکست بە قەوارەی زایۆنیستی دەهێنین