بەدواداچون- INA
ئەمڕۆ شەممە،شانشینی سعودیە،ڕایگەیاند:-کە نەخۆشخانەی پسپۆڕی مەلیک فەیسەڵ سەرکەوتوو بووە لە ئەنجامدانی یەکەم نەشتەرگەری چاندنی دڵ بە بەکارهێنانی ڕۆبۆت لە جیهاندا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی سعودیە (واس )، نەشتەرگەرییەکە بۆ نەخۆشێکی خوار تەمەنی 16 ساڵ ئەنجامدراوە کە تووشی سستبوونی دڵ بە پلەی چوار هاتبوو، دوای چەند هەفتەیەک لە ئامادەکاری ،نەشتەرگەریەکی 3 کاتژمێری بۆ ئەنجامدرا لەلایەن تیمێکی پزیشکی ناوازەوە.
پرۆسەی ئامادەکارییەکە بریتی بوو لە پلانی تیۆری ورد بۆ دڵنیابوون لە وردبینی و کەمکردنەوەی مەترسییەکان، پرۆسەی ئامادەکاری بریتیبوو لە پلانی تیۆری وردی بۆ دڵنیابوون لە دروستی وکەمکردنەوەی مەترسیەکان، و داڕشتنی بەرنامەی نەشتەرگەری بۆ گەیشتن بە دڵ، و تەواوکردنی پرۆسەی بڕین و چاندنی دڵ بۆ نەخۆش بەبێ بڕینی قەفەزی پەراسووی و 7 جار لەسەر یەک لە ماوەی 3 ڕۆژدا ، کە پرۆسەکە سەرکەوتوانە ئەنجامدرا.
بەوێنە: زریانێكی خۆڵبارین ئاسمانی بەغدای داپۆشیوە