بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێنجشەممە ، جەختیكردهوه لەسەر گرنگی چاکسازیی باج لە پاڵپشتیکردنی ئابووریی نا نەوتی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ،ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەدواداچوونی جێبەجێکردنی چاکسازی باجی کرد و تێیدا ئەو دەستکەوتانەی خرایەڕوو کە بەپێی پاکێجی بڕیارە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی وەزیران یان هەنگاوەکانی لیژنەی باڵا ئەنجامدراوە لەگەڵ دیارترین پێوەرە دیجیتاڵییەکان لەوانە زیادبوونی داهاتی باج بە رێژەی (22%) بۆ ئەمساڵ تا سەرەتای مانگی ئاب، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو دوای ئەوەی حکومەت ژمارەیەک ڕێوشوێنی چاکسازی گرتەبەر کە یارمەتیدەر بوو بۆ بەرزکردنەوەی پێوەرەکانی گەشە و بەردەوامیدانی".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سودانی جەختی لەوە کردەوە " ئەو چاکسازییە ئابوورییەی حکومەت لە چوارچێوەی بەرنامەکەیدا پەیڕەوی دەکات، گرنگی ئەنجامدانی چاکسازی باج لەخۆگرت و وەک بژاردەیەکی ستراتیژی وەسفی کرد، لە چوارچێوەی دیدێکی گەشەپێدانی گشتگیردا بۆ ئابووری نا نەوتی و بەڕێوەبردنی سامان و سەرچاوە گشتییەکانی دەوڵەت و ئاماژە بەوە کرد هەڵەیە ئەگەر بە دەروازەیەک دابنرێت و هەر کاتێک نرخی نەوت تێک چوو یان داهاتی ئابووری نەوت دابەزی حکومەت پەنای بۆ بات".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی "چۆنیەتی جێبەجێکردنی چوارچێوەی فراوانکردنی باج و چالاکییە ئابوورییەکان بەشێوەی خۆهەڵسەنگاندن کرا، لەچوارچێوەی ئەو لێخۆشبوونانەی کە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی کرد، هەروەها تاوتوێی جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەی باجدەران و ژمێریاری بانکە نا حکومییەکان تاوتوێکرا".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە هەر لەکۆبوونەوەکەدا "هەوڵەکان خرایە بەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نوێی باجی داهات لەعیراق لەگەڵ ڕێکخراوی هاریکاری ئەڵمانی (GIZ)، و پەسەندکردنی ستانداردی نێودەوڵەتی دۆستی ژینگەی بازرگانی و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری باج، هەروەها هەنگاوەکانی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نوێی باجی فرۆشتن لەعیراق و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یاسای باجی گواستنەوەی موڵکی خانووبەرە لەگەڵ ئەوەی لەبواری ژمێریاری باج بۆ کۆمپانیاکانی نەوتی دەرهێنان لەخولی مۆڵەتدان بەدەستهاتووە و دانانی میکانیزمێک بۆ وەرگرتنی باجی داهات لەچالاکییەکانیان".
شێخ نەعیم قاسم: شکست بە قەوارەی زایۆنیستی دەهێنین