بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی شانشینی عەرەبی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود، گفتوگۆی كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیكرد لە لە وەزیری دەرەوەی شانشینی عەرەبی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود.
رونیشیكردەوە: لە دیدارەكەدا گفتووگۆیان كرد لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و شانشینی عەرەبی سعودیە ، و ئاسۆی پەرەپێدانیان لە هەموو بوارەكاندا بەتایبەتی سیاسی و ئابووری، بەرزكردنەوەی هاوبەشییە بەرهەمدارەكان، و چالاككردنی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە، بە شێوەیەك كە سوودی دوو لایەنەو بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات بەدەست بهێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆبوونەوەكە شایەتی پێداچوونەوە بوو بە گرنگترین پێشهاتەكانی ناوچەكە و كاردانەوەكانی بەردەوامی دەستدرێژی لە غەززە و پێویستی بەردەوامی كردەوەی هاوبەش و هەماهەنگی هەوڵە عەرەبی و نێودەوڵەتییەكان بۆ وەستاندنی دەستدرێژییەكە، هەروەها داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرا كە ڕۆڵی تەواوی خۆی بگێڕێت بۆ ڕێگریكردن لە كارەساتی جینۆساید كە زیاتر لە دە مانگە دژی گەلی فەڵەستین و مافی مێژوویی ژیانیان لەسەر خاكەكەیان بەردەوامە.
شێخ نەعیم قاسم: شکست بە قەوارەی زایۆنیستی دەهێنین