بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئهمڕۆ چوارشهممه پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری ئێران دەکات بەبۆنەی پێکهێنانی حکومەتهكهی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران مەسعود پزیشکیان کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی شورا و دەستپێکردنی ئەرکەکانی".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لە پەیامەکەدا سهرۆك وهزیران" هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا، و جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییە جیاوازەکانی نێوان عێراق و ئێران و بەردەوامی کاری هاوبەش لە پێناو بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستدا".
بهژماره...ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان