بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئاڕاستەی كردن كە وریا و هۆشیار و ئامادەبن بۆ پێشهاتە بەپەلەكانی ئەمنی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و راگەیاند : سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، سەردانێكی بۆ بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا كرد، كە تیایدا پێداچوونەوەی بە وردەكاری پلانە ئەمنییەكان و بەرەوپێشچوونی كارە ئەمنییەكانی كرد، بە ئامادەبوونی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و سكرتێری كەسیی فەرماندەی گشتی و ژمارەیەك بەرپرس و سەركردە ئەمنی و سەربازییەكان ئامادەبوون.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : سودانی جەختیكردەوەلە میانەی سەردانەكەدا- لەسەر پێویستی هۆشیاری و ئامادەیی بەردەوام بۆ پێشهاتە ئەمنییەكانی لەناكاو وخێرا، هەروەها بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگی هەواڵگری و زانیاری لە نێوان دەزگاكانی ئەمنی لە كەرتەكانی ئۆپەراسیۆن، نوێكردنەوەی پلانە ئەمنییەكان و پشت بەستن بە ئامرازە تەكنەلۆژییە مۆدێرنەكان بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری ئەمنی كە پشتگیری لە پلانەكانی حكومەت دەكات بۆ بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دامەزراندنی پڕۆژەی گەشەپێدانی گشتگیر.
بەگوێرەی بەیاننامەكە سودانی جەختی لەوە كردەوە: كە گرنگی چڕكردنەوەی توانای چارەسەركردنی
خێرا بۆ ئاستەنگە ئەمنییەكان، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی ڕەچاوكردنی ئەندامان و دابینكردنی هەموو ئامرازەكانی پشتیوانی بۆیان كردەوە، بۆ ئەوەی بتوانن ئەركی خۆیان بەتەواوی جێبەجێ بكەن ، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی مامەڵەكردن لەگەڵ هاووڵاتیان بە پێی یاسا و دەستوور و بە شێوەیەك كە شكۆمەندی دەوڵەت بپارێزێت.