بەدواداچون-INA
زانایانی زانکۆی هۆنگ کۆنگ چینی دەرمانێکیان بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی لووت و قوڕگ دروستکردووە کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی زانکۆکە پشتڕاستی کردەوە کە شێرپەنجەی لووت و قوڕگ جۆرێکە لە شێرپەنجەکان پەیوەندییەکی نزیک بە تووشبوون بە ڤایرۆسی ئبشتاین-بار (EBV)ەوە هەیە.
نووسینگەکە ئاماژەی بەوەشداوە:-کە زاناکانی پزیشکی لە زانکۆی هۆنگ کۆنگ چینی لێکۆڵینەوەیان لە توانای ڤایرۆسی ئبشتاین-بار کردووە و چارەسەرەکە سەرکەوتوو بوون لە دروستکردنی دەرمانێک کە خانە شێرپەنجەییەکانی ناو لووت و قوڕگ دەکاتە ئامانج کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ئاشکراشیکردوە :- کە تاقیکردنەوەی دەرمانەکە لەسەر مشک ئەنجامی ئومێدبەخشی دەرخستوە، و دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی جۆرەکانی تری شێرپەنجەی پەیوەست بە ڤایرۆسی ئبشتاین-بار.
بەپێی زانیارییەکان کە خراوتەروو : زانایانی زانکۆکە بە هاوکاری تاقیگەی جاکسۆن لە ئەمریکا ئەم دەرمانەیان دروست کردووە کە بە "شێوەی خۆکوژی" ناویان ناوە بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکانی ناو لووت و قوڕگ.
بەوێنە: زریانێكی خۆڵبارین ئاسمانی بەغدای داپۆشیوە