بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ، بڕیاردرا ئەو سەركردە ئەندازیاری و تەكنیكییەكانەی كەرتی كارەبا كە كەم تەرخەمن لە جێبەجێكردنی ئەركەكان و وەڵامدانەوەی سكاڵاكانی هاوڵاتیان و توانای بەڕێوەبردنیان نییە لە پۆستەكانیان دووربخرێنەوە".
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئاسایی كرد تایبەت بە پڕۆژەكانی وەزارەتی كارەبا و پلانەكانی بەرهەمهێنانی، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتەكانی كارەبا و نەوت و پلاندانان".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، لە میانەی كۆبوونەوەكەدا بەدواداچوونیان بۆ ڕێوشوێنەكانی وەزارەتی كارەبا كرد بۆ وەرزی هاوینی ئێستا و ئەو ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی كەرتە جۆراوجۆرەكانی دەبنەوە لەگەڵ ڕێگاكانی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە ڕێگرن لە جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكان و ئاستی وەڵامدانەوەی سكاڵاكانی هاوڵاتیان و زیادەڕەوییەكانی سەر تۆڕەكانی گواستنەوە".
هەروەها سودانی جەختی لەوە كردەوە كە حكومەت ئەولەویەتی تایبەتی بە دۆسیەی كارەبا داوە بە بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكان بە درێژایی ساڵ بۆ پەرەپێدان و چارەسەركردنی كێشە ڕیشەییەكان، هەروەها دانانی پلانێكی یەكخراو كە تێیدا وەبەرهێنان وەك لایەنێك بۆ چارەسەركردنی پێویستی بەرهەمهێنان لە پرۆژەكانی وزەی نوێبووەوە بەكار دێنێت و گەڕان بەدوای مۆدێلێكی ئابووریدا كە پێداویستییەكان دابین بكات".
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە"هەروەها باس لە ئاستی هەڵگرتنی بەردەست كرا لە بەرهەمە نەوتییەكان، لەوانەش نەوتی سووتەمەنی و نەوتی غاز و ئەو زیادكردنانەی لێیەوە بەدەست هاتوون، سودانی فەرمانی دەستەبەركردنی دابینكردنی تەواوی پێداویستییەكانی ئەو وێستگە كارەبایانەی كرد كە بە سووتەمەنی كاردەكەن و بەردەوامبوون لە دابینكردنی سووتەمەنی بۆ مۆلیدە تایبەتەكان بەگوێرەی ئەو ڕێكارانەی كە كاری پێدەكرێت، هەروەها فەرمانی ئەوەی كرد كە پێویستە هەماهەنگییەكی بەرز لە نێوان وەزارەتەكانی نەوت و كارەبادا هەبێت سەبارەت بە دابینكردنی سووتەمەنی بە شێوەیەك بەشدار بێت لە بەردەوامبوونی كارەكانی وێستگە كارەباییەكان".
هەروەها كۆبوونەوەكەدا "بڕیاردرا ئەو سەركردە ئەندازیاری و تەكنیكییەكانەی كەرتی كارەبا كە كەم تەرخەمن لە جێبەجێكردنی ئەركەكان و وەڵامدانەوەی سكاڵاكانی هاوڵاتیان و توانای بەڕێوەبردنیان نییە لە پۆستەكانیان دووربخرێنەوە، هەروەها بەڕێزیان فەرمانی كرد بەردەوام بن لە لابردنی زیادەڕەوییەكانی سەر تۆڕی نیشتمانی و خێراكردن لە ڕەوانەكردنی ئەو پڕۆژانەی كە لێهاتووی و توانای تەكنیكی و ئابوورییان سەلماندووە، جگە لە داوا كردنی یارمەتی لە لایەنی ڕاوێژكاری بۆ باشتركردنی ئاستی بەڕێوەبردنی كەرتەكە لە ڕووی پلاندانان و بەرهەمهێنان و چاككردنەوە و كۆكردنەوەی پارەی كارەباوە".
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە"دواداچوونی بۆ بەڕێوەچوونی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی بەستنەوەی كارەبای كرد لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا و پێداچوونەوەی بە پلانەكانی وەزارەتی كارەبا لە بواری جێبەجێكردنی پرۆژەكانی وزەی نوێبووەوە كرد، هەروەها بەڕێزیان فەرمانی پێكهێنانی تیمێكی كرد كە پەیوەندی هەبێت لەگەڵ نووسینگەكەیدا بۆ بەدواداچوون لەسەر گۆڕینی بینا حكومییەكان بۆ دابینكردنی كارەبا بە سیستەمی وزەی خۆر".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە "لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی غاز كرا و سەرۆك وەزیران فەرمانی بە وەزارەتی نەوت كرد كە تێڕوانینی خۆی لە پڕۆژەكانی غازدا دابڕێژێت، بەتایبەتی لەڕووی كەرتی گواستنەوەوە، هەروەها ئاماژەی بە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی كرد لە هەندێك لە پڕۆژەكانی وەزارەتی نەوت و ئاماژەی بە كۆمەڵێك ڕێوشوێن كرد كە دەگیرێنەبەر بۆ سزادانی ئەو كەسانەی كە بەرپرسیارن لەم بەفیڕۆدانە".
(دروستكراوی عێراق)، پاڵپشتی حكومەت پیشەسازییەكانی دەرمانی عێراق دەخاتە پێشەوە